ده‌مه‌قاڵه له نێوان دوو په‌رله‌مانتار دروست بوو
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له كازم سه‌یادی، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ و قه‌یس كیلابی، په‌رله‌مانتارى لیستى نه‌سڕ، دروست بووه.
وه‌ك زانراوه، هۆكارى ده‌مه‌قاڵه‌كه له سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بووه، پێش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بچنه نێو دانیشتنه‌كه‌وه.
له‌ناو كافترێاكه‌دا، كاتێك سه‌رۆكى په‌رله‌مان زه‌نگى چوونه ژووره‌ى لێداوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتران ئاماده‌ى دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ببن، سه‌یادی داواى له‌په‌رله‌مانتاران كردووه نه‌چنه ژووره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه دوابخرێت، له‌وكاتانه‌شدا كیلابی تووڕه بووه و ده‌ستیان به‌قسه‌كردن به‌یكترى كردووه.
باسنيوز