ژمارەی دانیشووانی عێراق ئاشکرا کرا
بەپێی ئەو ئامارە، کە بۆ ساڵی 2018 ئامادە کراوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 38 ملیۆن و 124 هەزار و 182 کەس، کە هەشت ملیۆن و 126 هەزار و 755 کەسیان لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتەدا دەژین.
ئامارەکانی تایبەت بە دانیشتووانی عێراق:
- ژمارەی نێر (کوڕ و پیاوان) 19 ملیۆن و 261 هەزار و 6262 کەس.
- ژمارەی مێ (کچ و ژنان) 18 ملیۆن 862 هەزار و 929 کەس.
- دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا %10ـی کۆی ژمارەی دانیشتووانە، لە دوای بەغداوە دێت.
- دانیشتووانی پارێزگای بەسرە %8ـی کۆی ژمارەی دانیشتووانە، لە دوای نەینەواوە دێت.
- دانیشتووانی پارێزگای موسەننا %2ـی کۆی ژمارەی دانیشتووانە، کەوتووەتە کۆتایی ریزبەندییەکە.
- ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 15 ساڵی کەمترە، بریتییە لە 15 ملیۆن و 428 هەزار و 32 کەس.
هەروەک دەزگای ناوەندیی هەڵبژاردنی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی عێراق 850 هەزار تا یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات.
بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان، ساڵی 1979 ژمارەی دانیشتووانی عێراق 12 ملیۆن کەس بوو، ساڵی 1987 گەیشتبووە 16 ملیۆن و 300 هەزار کەس و ساڵی 1997یش گەیشتبووە 22 ملیۆن کەس.
باسنيوز