حەلبوسی بەرپرسی دارایی پەرلەمان لەکارەکەی دەردەکات
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ریاز گۆرگیس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە 30/9/2018 بە فەرمانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، لەکارەکەی دەرکراوە.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ریاز گۆرگیس بەهۆی ئەوەی رەتی کردووەتەوە واژۆ لەسەر خەرجکردنی بڕی 120 ملیۆن دۆلار بەنایاسایی بکات، لەکارەکەی دەرکراوە.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو 120 ملیۆن دینارە بۆ کڕینی قاپ و چا و قاوە و چەند کەلوپەلێکی دیکە بۆ خانووی میوانداریی حەلبوسی، خەرج کراوە.
باسنيوز