ناوه‌ڕۆكى دیدارى فوئاد حوسێن و حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

ناوه‌ڕۆكى دیدارى فوئاد حوسێن و حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

كاندیدی پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، چاوى به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، كه‌وت.


نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر، پێشوازى له‌ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، كرد.


له‌دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی دۆخى سیاسی وڵات و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گفتوگۆكانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، كرا.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ له‌و دیداره‌دا باس له‌گرنگیدان به‌ به‌دیهێنانى پێویستییه‌كانى وڵات له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ڕه‌خساندنى هه‌لى كار و پاراستنى ئه‌وانه‌ى به‌دی هاتوون له‌ شه‌ڕى تیرۆر و سه‌قامگیری ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌، كران.
bas news-
Top