کەسوکاری ژنە چالاکوانە کوژراوەکەی بەسرە لێدوانی پۆلیس رەت دەکەنەوە

 کەسوکاری ژنە چالاکوانە کوژراوەکەی بەسرە لێدوانی پۆلیس رەت دەکەنەوە
کەسوکاری ئەو ژنە چالاکوانەی لە بەسرە کوژرا، لێدوانی پۆلیسی شارەکەیان لەبارەی رووداوەکەوە رەت دەکەنەوە.


دوای کوژرانی ئەو ژنە چالاکوانە، عەمید سامی ئەلمالیکی، یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی بەسرە رایگەیاندبوو، هاوسەری پێشووی سوعاد عەلی تۆمەتباری سەرەکییە لە کوژرانی سوعاد.

شێخ حەیدەر سافی باهیز، شێخی عەشیرەتی شەحمان، کە ئەو ژنە کوژراوە لەو عەشیرەتەیە، رایگەیاندووە، پۆلیس راست ناکات و هاوسەری پێشووی سوعاد هیچ پەیوەندیی بەو رووداوەوە نییە.

هەروەها حەیدەر عەلی، برای ئەو ژنە کوژراوە رایگەیاندووە، شانەی سقوڕی هەواڵگریی عێراقی لەڕێی کامێراکانی چاودێرییەوە گەیشتووەتە سەرەداوی هۆکارەکە و ئەو لێدوانەی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارکردنی هاوسەری پێشووی خوشکەکەی، راست نییە.


سوعاد عەلی، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانی خۆپیساندانەکان، رۆژی سێشەممە 25/9/2018 لە ناوچەی عەباسییە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.


ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.










باسنيوز
Top