ئه‌مه‌ریكا كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ی داخست و عێراقیش نیگه‌رانه‌

ئه‌مه‌ریكا كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ی داخست و عێراقیش نیگه‌رانه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ی ده‌ركرد و كارمه‌نده‌كانیشی كشانده‌وه‌، عێراقیش له‌و بڕیاره‌ی واشنتن نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت.

ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نیگه‌رانی خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانین له‌ بڕیاره‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به‌ داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ و كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی و هۆشداریدان به‌ هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ردانیكردن بۆ عێراق".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپات له‌ پابه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ نوێنه‌رانی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی باڵێۆزخانه‌ و كۆنسوڵخانه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌قامگیری نوێنه‌رانی وڵاتان، له‌ رووی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه‌، به‌شێكه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق.

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی چه‌ند گوللـه‌ هاوه‌نێك له‌ نزیكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌سره‌، مایك پۆمیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، بڕیاری داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی دا و كارمه‌ندانیشی كشانده‌وه‌، هاوكات هۆشداریشیان داوه‌ته‌ هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ردانیكردن بۆ عێراق.




K24
Top