ئەیاد عەللاوی سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

ئەیاد عەللاوی سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی هەڵوێستی برایانە و دەستپێشخەریی ئاشتیانەی سەرۆك بارزانی كرد، هیوای سەركەوتنیشی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خواست.


عەللاوی سڵاوی بۆ سەرۆك بارزانی ناردووە و رایگەیاندووە كە دواهەمین وتاری سەرۆك بارزانی بەوەی داوای لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كردووە بەرگری لە مافی تەواوی هاووڵاتیانی عێراق بكەن و بەرگریكاری راستەقینەی ئازادیی بیروڕای سیاسی و ئاینی و مەزهەبی بن.


ئاماژەشی داوە كە سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری برایانە و ئاشتیخوازانەی كردووە. دووپاتی كردووەتەوە كە پرسی كورد بەشەڕ و گرژییەكان چارەسەر نابێت، بەڵكو بەدیالۆگ و لێكتری تێگەیشتن لەسەر بنەمای ڕێز لەیەكتری گرتن چارەسەر دەبێت.


سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا دەڵێ "سڵاو بۆ ڕۆڵەكانی كوردستانی خۆشەویست دەنێرم، هیوادارم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچێ و وەكو هەمیشە نوێنەرایەتی راستەقینەی هاووڵاتیانی بكات و ببێتە نمونەی پاكی و شەفاقیەت.

bas news -
Top