ورده‌كارى كوشتنى تاره‌ فارس ئاشكرا ده‌كرێت

ورده‌كارى كوشتنى تاره‌ فارس ئاشكرا ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌، ورده‌كارى له‌باره‌ى كوشتنى كچه‌ مۆدێل و شاجوانى پێشوى عێراق، ئاشكرا كرد.


تاره‌ فارس، كچه‌ مۆدێل و چالاكى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 27/ 9/ 2018 له‌ دۆخێكی گوماناویدا له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت، كوژرا.


له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕای گه‌یاند: "سه‌ره‌تا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناوچه‌ى كه‌مپ ساره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا، هه‌وڵیان دا كچه‌ مۆدێله‌كه‌ بڕفێنن".



سه‌رچاوه‌كه‌، گوتیشی: "به‌ڵام چه‌كداره‌كان دواى ئه‌وه‌ی شكستیان هێنا له‌ ڕفاندنى تاره‌، به‌لێدان له‌ سه‌ر و ده‌موچاویان دا، پاشان چه‌ند فیشه‌كێكیان به‌ سه‌ر و سنگییه‌وه‌ نا و، ده‌ست به‌جێ كوشتیان".



دواى ڕووداوه‌كه‌، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌ لێدوانێكی فه‌رمیدا، كوژرانى تاره‌ فارس، جێگره‌وه‌ى شاجوانى پێشوى عێراق، ڕاگه‌یاند.
bas news -
Top