رایتس وۆچ: میلیشیاكانی حەشد گەنجانی سونە شوێنبزر دەكەن

رایتس وۆچ: میلیشیاكانی حەشد گەنجانی سونە شوێنبزر دەكەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ"ی جیهانی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی گەنجانی سونە مەزهەبی عێراق دەڕفێنن و شوێنبزریان دەكەن.


ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوە داوە لەوەتەی دەستپێكردنی داگیركارییەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پاكردنەوەی تەواوی شارەكانی عێراق لەم ڕێكخراوە، چەكدارانی حەشد دەیان گەنجی عەرەبی سونەیان شوێنبزر كردووە، لەنێو گەنجەكاندا مێرمنداڵ و منداڵی تەمەن 9 ساڵیش هەن.


ڕێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" دەڵێ "لە ساڵی 2014وە میلیشیا شیعیەكان بەناوی ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی تیرۆرەوە 74 گەنجی عەرەبی سونە و 4 منداڵیان رفاندووە و دواتر شوێنبزریان كردوون".


ئاماژەشی بەوەداوە كە بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا هەن كە میلیشیاكان گەنجی سونە دەرفێنن و شوێنبزریان دەكەن، تا ئێستەش ئەم پرۆسانە بەردەوامن.
bas news -
Top