فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە دوورخرایەوە
عەبادی دواجار بڕیاری دا فەریق روکن جەمیل شەممەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە بەهۆی خۆپێشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگەوە دووربخاتەوە، کە تیایدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەم بڕیارەی حەیدەر عەبادی هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەی کە دوورخستنەوەی شەممەری بخاتە دەنگدانەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە كە حەیدەر عەبادی فەرمانی گواستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە سەربازییەکان دەرکردووە.
bas news -