حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی نرخى ڤیزه بۆ ئێرانییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
پێشتر، شه‌هریار حه‌یده‌رى، ئه‌میندارى گشتى لیژنه‌ى ناوه‌ندى ئێران بۆ زیاره‌تى چله‌ى ئیمام حوسێن، داواى له عێراق كرد، ڤیزه‌ى سه‌ر زیاره‌تكاران كه‌م بكاته‌وه، یان به‌یه‌كجارى هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
ڕۆژى 26/ 9/ 2018 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌ئیمزاى ئه‌حمه‌د دلێمی، سه‌رۆكى به‌شى كونسوڵخانه‌كان، به بڕیارێك، پاره‌ى ڤیزه‌ى سه‌ر هاووڵاتیانى شیعه كه به‌مه‌به‌ستى زیاره‌تى چله‌ى ئیمام حوسێن سه‌ردانى مهزارگاكانى عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ته‌نها یه‌ك دۆلار كه‌م بكاته‌وه.
پێشتر، حكوومه‌تى عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڤیزه‌یه‌ك، بڕى 40 دۆلار ئه‌مریكی له زیاره‌تكاران وه‌رده‌گرت.
باسنيوز