هێزێکی کوردی دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی کۆکوژی داعشدا دەگرێت
رۆژی چوارشەممە 26/9/2018، سەرچاوەیەک لە فیرقەی 16ـی سوپای عێراق رايگەیاند، ئەو چەکانە لە چەکی کیمیاوی و ژەهراوی لەناو بەرمیلی جۆراوجۆر دروست کرابوون و لە بیابانەکانی عێنول بێز لە پارێزگای نەینەوا دۆزراونەتەوە.
ئەو چەکە کۆکوژانەی داعش، کە لەژێر زەوی شاردرابوونەوە، لەلایەن هێزێکی فەوجی یەکی هەولێر لە لیوای 75ـی فیرقەی 16ـی سوپای عێراق دۆزراونەتەوە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز