شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کوێتی کرد

  شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کوێتی کرد
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکەم سەردانی فەرمیی خۆی بۆ دەرەوە ئەنجام دا و تێیدا پەیوەندییەکانی کوێت و کوردستان تاوتوێ دەکات.



بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 26/9/2018 محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوونەتە کوێت.



لەو سەردانەیدا، هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەشیر حەداد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت پەیوەندییەکانی کوێت و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.



لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە مەرزوق ئەلغانم، سەرۆکی ئەنجومەنی ئوممە (پەرلەمان)ی کوێتی پێشوازیی لە شاندەکەی پەرلەمانی عێراق کردووە.



باسنیوز
Top