جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆ دەبێتەوە

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆ دەبێتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 25/9/2018 بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆ بووەتەوە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بەشیر حەداد و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانیان کردووە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پرسی دابەشکردنی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان بەگوێرەی ژمارەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکان کراوە، جگە لە جەخت کردنەوە لە کۆبوونەوەی حەداد و فراکسیۆنی پارتی بەر لە هەموو دانیشتنێکی پەرلەمان.










باسنيوز
Top