باڵیۆزی به‌ریتانیا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌كات
جۆن ویلكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ڕای گه‌یاند: "گه‌نده‌ڵی، كه به‌م دواییانه بوو بهههوێنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى به‌سره، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه به‌هۆى كاریگه‌رییه خراپهكانییهوه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنى متمانه‌ى گه‌ل به حكوومه‌ته‌كه‌ى، گه‌نده‌ڵى بووه به مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاینده‌ى عێراق.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وام له ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق، كه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵى 2050 بگاته دوو هێنده، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه حكوومه‌ت كاتى ته‌واوى نییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ڕووبهڕووىئهو دۆخه ببێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دواى داعش، مه‌ترسی گه‌وره و ڕاسته‌قینه، ئاسایش نییه، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵییه.
باسنيوز