سه‌رچاوه‌كان: دواى عه‌بدولمه‌هدی ئه‌م كه‌سه به‌هێزترین كاندیده بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت
سه‌رچاوه سیاسییه‌كانى نزیك له گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌كان، ئاشكراى ده‌كه‌ن، له‌ئه‌گه‌رى سه‌رنه‌كه‌وتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى، وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تى داهاتوو، كه‌سێكی بێلایه‌ن و ته‌كنۆكرات ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكى حكوومه‌ت، بخرێته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنێكی نیمچهكۆتایی بۆ پێشكه‌شكردنى كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌وه‌ى سه‌ر به‌هیچكام له حزبه‌كان نه‌بێت، له‌وانه‌ش نه‌بێت پێشتر پۆستى باڵایان به‌ده‌سته‌وه بووبێت، كه ئه‌ویش له مازن ئهشێقهر، كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و ئابووریناسى عێراقى، ده‌بیندرێته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌گوته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه، لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئازاد بێت له‌دیاریكردنى وه‌زیره‌كانى.
پێشتر، هاوپه‌یمانى "بینا" به‌سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى و نوورى مالیكی، ڕای گه‌یاند، به‌یه‌ك كاندیده‌وه ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
له‌وباره‌یه‌وه، عوده‌ى عه‌واد، په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌یه‌ك كاندیده‌وه ده‌چینه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆككۆمار ڕایبسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، پێویستیشمان به دانیشتنى كراوه نابێت".
لاى خۆیه‌وه، مازن ئهشێقهر، جه‌ختى له‌و زانیارییانه كرده‌وه كه له میدیاكاندا له‌باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه و سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شى كرد، كه ناوى ئه‌ویان وه‌ك كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكڕات، خستووه‌ته‌ڕوو.
bas news-