ئیسرائیل وێنه‌ی ئامانجه‌ بۆردومانكراوه‌كانی ناو سووریا بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئیسرائیل وێنه‌ی ئامانجه‌ بۆردومانكراوه‌كانی ناو سووریا بڵاوده‌كاته‌وه‌
كۆمپانیای "ئیمه‌یج سایت"ی ئیسرائیلی، وێنه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ بۆردومانكراوانه‌ی ناو سووریای بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بۆردومان كراون.

وه‌ك له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كان، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ له‌ پارێزگای لازقییه‌ی باكووری رۆژئاوای سووریا، وێنه‌كانی دیكه‌ش فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌خته‌.

هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ كاتێكدا بوو، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی رووسی جۆری ئای ئێل 20 له‌ ئاسمانی سووریا، بووه‌ ئامانجی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كییه‌كانی سووریا و كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 15 سه‌ربازی رووسیا گیانییان له‌ده‌ستدا.

دواتریش مۆسكۆ ته‌لئه‌ڤیڤی به‌ هۆكاری خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌یان وه‌كو قه‌ڵخان به‌كارهێناوه‌.

سوپای ئیسرائیلیش له‌ باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ چه‌كی نوێی تێدابووه‌، بۆردومانكراون.
k24 -
Top