سزاى له‌سێداره‌دان بۆ جێگره‌كه‌ى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى ده‌ركرا
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ له به‌غدا، دادبینیكردنى له دۆسیه‌ی تیرۆریست ئیسماعیل عیساوى، به‌ده‌ركردنى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ تاوانباره‌كه، كۆتایی پێهێنا".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه عیساوى، جگه له‌وه‌ى جێگرى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى بووه، هاوكات چه‌ند پۆستێكى دیكه‌ى باڵاى ڕێكخراوه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه بووه، له‌وانه‌ش به‌رپرسی لیژنه‌ى فه‌توا و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ڕاسپێردراو بۆ دانانى سیستمى خوێندن له قوتابخانه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سزادراوه‌كه پێشتر به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتووه و له په‌یوه‌ندیی عه‌شیره‌ته‌كان كارى كردووه، پاشان دواى ڕزگاركردنى زۆرێك له‌ناوچه‌كان، به‌ره‌و توركیا هه‌ڵات، به‌ڵام به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، توانرا ده‌ستگیر بكرێت.
پێشتر له 15ى شوباتى 2018، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، ڕایان گه‌یاند، دواى ده‌ستگیركردنى له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شى هه‌واڵگریدا له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌مریكا، عیساوی ڕاده‌ستى به‌غدا كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز