سەرۆکی پەرلەمان لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی بەسرە دەکات

 سەرۆکی پەرلەمان لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی بەسرە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە شاری بەسرە و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی ئەو شارە دەکات.



سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 18/9/2018، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێرا بە یاوەریی ژمارەیەک پەرلەمانتار، گەیشتە بەسرە.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، محەمەد حەلبوسی لێکۆڵینەوە لە کێشە و داواکانی خەڵکی بەسرە دەکات، کە گرنگترینیان نەبوونی ئاوی خواردنەوەیە لەو شارە.



محەمەد حەلبوسی، کاندیدی (کوتلەی حەل) رۆژی شەممە 15/9/2018، بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.



چەند مانگێکە ئاوی بەسرە پیس بووە و بەهۆیەوە دەیان کەس ژەهراوی بوون، هەرچەندە هاووڵاتییانی بەسرە نزیکەی دوو مانگە خۆپیشاندان دەکەن و داوای چارەسەرکردنی دەکەن، بەڵام حکوومەتی عێراق گوێ بە داواکارییەکەیان نادات.



ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.




باسنيوز
Top