ئێران چه‌ند وڵاتێك تۆمه‌تبار ده‌كات و چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتى كۆتاییه له عێراق
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسی ئێرانى و برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، كه له میدیاكانى عێراقدا بڵاو بووه‌وه، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌باره‌ى سوتاندنى كونسوڵخانه‌ى ئێران له به‌سره، قاسمی گوتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ژماره‌یه‌ك له ئاژاوه‌گێڕانیان ده‌ستگیر كردووه، كه ده‌ستیان له سووتاندنى كونسوڵخانه‌كه‌مان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ناتوانین ئێستا ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام به‌رپرسان و حكوومه‌ت و گه‌لى عێراق، نیگه‌رانن له‌وه‌ى ڕووی دا و، هه‌وڵى زۆریشیان دا ڕێگرى لێبكه‌ن".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گومانیان هه‌بووه، چه‌ند وڵاتێك ده‌ستیان له ڕووداوى سووتاندنى كونسوڵخانه‌كه هه‌بێت، گوتیشی: "به‌ڵام نه‌یانتوانى ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین حكوومه‌تى عێراق ڕاپۆرتێكمان پێشكه‌ش بكات، گه‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه شیاو بوو، ئه‌وكات ڕای ده‌گه‌یه‌نین".
باسنيوز