پسپۆڕێکی زانکۆ: بەشێک لە حزبە عێراقییەکان بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن
رۆژی دووشەممە 17/9/2018، رێکخراوی (فریاکەوتنی میللی) لە پارێزگای زیقار، کۆڕبەندێکی بۆ رووبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، رێک خست.
دکتۆر حوسێن حەسونە، بەڕێوەبەری بەشی شیاندن. لە زانکۆی زیقار لە وتارێکدا لە کۆڕبەندەکە رایگەیاندووە، عێراق بووەتە رێڕەوێک بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران و ئەفغانستانەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی.
حوسێن حەسونە پێی وایە بڵاو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەیدا بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە، کە سەرکیترینیان بریتین لە؛
- خراپیی بارودۆخی ئەمنی، کە حزبەکان بە ئەنقەست ناهێڵن بارودۆخی ئەمنی باشتر بێت.
- بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەشێکی گرنگە لە سەرچاوەی داهاتی بەشێک لە حزبەکان و هێزە سیاسییەکان.
باسنيوز