په‌رله‌مانى عێراق سێ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بانگهێشت ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانى، ڕای گه‌یاند: "محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوایه‌كی عوده‌ى عه‌واد، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پارێزگاى به‌سره، بۆ میوانداری سێ وه‌زیر بكرێت، نیشان دا".
وهزیریهكان بریتین له: وه‌زیری ته‌ندروستى، وه‌زیری شاره‌وانییه‌كان و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. بڕیاریشه له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كێشه‌كانى به‌سره، به‌تایبه‌ت پیسبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، تاوتوێ بكرێت.
هاوكات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری دا، ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوو ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، وه‌ربگرن.
له‌وباره‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، گوتی: "ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ینه‌وه و ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌ش، هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌كرێت".
باسنيوز