کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی جێگرێکی کورد بۆ حەلبوسی دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 16/9/2018 بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، دەستی بەکارەکانی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی جێگرێکی کورد بۆ محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان، دەستی پێ کردووە.
لە هەڵبژاردنەکەدا، بەشیر حەدادی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، موسەننا ئەمینی پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی و ئەحمەد حاجی رەشیدی پەرللەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی رکابەریی یەکتر دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
رۆژی شەممە 15/9/2018، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، محەمەد حەلبوسی، کاندیدی (کوتلەی حەل) بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
باسنيوز