خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌
عەلی مەنسووری، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکانیان لەلایەن حکومەتی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە.

مه‌نسووری گوتیشی: "خۆپیشاندانەکان بەردەوامدەبن، تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێت".

هاوکات میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، خۆپیشاندەران لە شارەدێی ئیمام سادق لە باکووری بەسرە، رێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی قەرنەیان لەو پارێزگایە داخستووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بڕیاره‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌رۆكایه‌تی، لە بەسرە بێت.

فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پارێزگای بەسرە رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد رێكان حەلبووسی، سەرۆكی نوێی پەرلەمان لەسەر ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان لە شاری بەسرە رێككەوتوون.

بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنێكی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگدان لەسەر ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەن بكرێت.



K24
Top