ژمارەیەک عەشیرەتی ناوەراستی عێراق پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی

ژمارەیەک عەشیرەتی ناوەراستی عێراق پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی
ژمارەیەک عەشیرەتی ناوەراستی عێراق پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی دەکەن و داوا دەکەن لە ”هەڕەشەی فارسەکان“ بیانپارێزن.



شێخ رەعد سلێمان، گوتەبێژی ئەنجومەنی یەکگرتووی عەشیرەتە عێراقییەکان لە شەش پارێزگا سوننەمەزهەبەکەی ناوەڕاستی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی عێراق ”زۆر ترسناکە“.



شێخ رەعد سلێمان هەروەها رایگەیاند، بەرپرسانی ئێرانی هەوڵ دەدەن حکوومەتێکی سەر بە ئێران لە عێراق دابمەزرێنن و پێویستە چیتر وڵاتانی عەرەبی دوورەپەرێز نەبن.



گوتەبێژی عەشیرەتە عێراقییەکان داوای لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعودیە کردووە لە ”هەڕەشە“ی ئێران بیانپارێزن و گوشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی ئێران لە عێراق، چونکە ”دەستبەسەرداگرتنی عێراق لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ وڵاتانی عەرەبی“.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و بە گوتەی بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بە تایبەت پێکهاتەی سوننەمەزهەب، حکوومەتی عێراق و حزبە شیعییەکان بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بوونە.





باسنیوز
Top