عامرى و سه‌در له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ڕێككه‌وتن
ڕاگه‌یاندنى حزبه‌كه‌ى بڵاوی كرده‌وه، كه هادى عامرى، ئه‌میندارى گشتی ڕێكخراوى به‌در و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئه‌مڕۆ گه‌یشته شارى نه‌جه‌ف و سه‌ردانى موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌درى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، كرا: "عامرى و سه‌در له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانى حكوومه‌ت و ناوناى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ڕێككه‌وتن".
پێشتریش، په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ڕای گه‌یاند: "فه‌تح و سائیروون له‌سه‌ر به‌شداریكردن له حكوومه‌تى نوێی عێراق، ڕێككه‌وتن".
باسنيوز