توویته‌ر پێگه‌ى فه‌رمی سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى داخست

 توویته‌ر پێگه‌ى فه‌رمی سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى داخست
ئیداره‌ى كۆمپانیای "توویته‌ر" بڕیارى داخستنى پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، سه‌ركرده‌ له‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و كه‌سی نزیك له‌ ئێران، دا.

میدیاى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ریان سوڕماوه‌ له‌وه‌ى ئیداره‌ى توویته‌ر به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ "كه‌سایه‌تییه‌كى فه‌رمانده‌" كردووه‌

ده‌سته‌ى میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تیشی به‌به‌رپرس ده‌زانن به‌رامبه‌ر داخستنى پێگه‌ى ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس و پاراستنى پێگه‌كانى به‌رپرسانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى: "ده‌سته‌كه‌ لایه‌نی فه‌رمى حكوومه‌ته‌ بۆ ناساندنى به‌رپرسان لاى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نه‌ك ته‌نها ئه‌و پێگه‌یه‌، به‌ڵكو پێگه‌ى به‌رپرسانى دیكه‌ى حه‌شدیش ڕووبه‌ڕووی جه‌نگێكى ئه‌لیكترۆنى بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌و كۆمانیانه‌وه‌ دژیان هه‌ڵگیسراوه‌: "پێمانوایه‌، هه‌ڵمه‌تێكه‌ بۆ ناوزڕاندن، كه‌ له‌لایه‌نه‌ نێوخۆییه‌كان و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ركێته‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى".

ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خرایه‌ پاڵ، كه‌ به‌رپرسی ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا بووه‌ له‌ وڵاتى كوه‌یت، كه‌ له‌ ساڵى 1983 ئه‌نجامدرا، بۆیه‌ به‌بڕیارێك، ناوى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ له‌ ڕیزی تیرۆریستان دانراوه‌.











باسنيوز
Top