ئەمریکا هۆشداریی لە هێرشی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق دەدات

 ئەمریکا هۆشداریی لە هێرشی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق دەدات
کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) هۆشداریی لە هێرشی هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، دەدات.



لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئێران هیچ رێگرییەکی لەو لایەنانەی پاڵپشتیی دارایی و سەربازی لەو وڵاتە وەردەگرن نەکردووە، کە هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە.



لە بەیاننامەکەدا، کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمریکا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەر هێرشێک، کە زیان بە هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی واشنتن بگەیەنێت.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ئەگەری زیانگەیاندن بە هاووڵاتییان و بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئەو گرووپ و لایەنە عێراقییانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات، ئەوا سوپای ئەمریکا وەڵامێکی ”خێرا و توند“ی دەبێت.



لە عێراق، زۆربەی لایەنە سیاسییە شیعییەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە شانازییەوە باس لەوە دەکەن، کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانیان لە ئێران وەردگرن و پابەندیی خۆیان بە سیاسەتەکانی تارانەوە راگەیاندووە.




باسنيوز
Top