لە شەرگات سێ خۆکوژی داعش خۆیان بە سوپای عێراقی تەقاندەوە

 لە شەرگات سێ خۆکوژی داعش خۆیان بە سوپای عێراقی تەقاندەوە
لە شارۆچکەی شەرگاتی باشووری مووسڵ، سێ خۆکوژی داعش خۆیان بە سوپای عێراقی تەقاندەوە و سەربازێک گیانی لەدەست دا.

محەمەد فایق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/9/10 لەکاتی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش، لە گوندی کنعوسی سەر بە شارۆچکەی شەرگات، سێ خۆکوژی داعش خۆیان بە هێزەکانی فەوجی تەکتیکی تایبەتی سڵاحەدین تەقاندەوە.

بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەنجامدا سەربازێک بە عەبدولرەزاق عەبدولجەبار ئەلموفرەجی، دانیشتووی زلوعیە، کوژرا.










باسنيوز
Top