عەبادی خەونەكەی لە لایەن مەرجەعیەتەوە لە ناو دەبردرێت
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سیستانی پاش رۆژێكه له ئاشكراكردنی بۆچوونه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروون كه گوتبووی: سیستانی 5 ناوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سره.
سه‌باح ساعدی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتوویه‌تی: عه‌لی سیستانی له دانووستانهكهی نه‌جه‌فدا به دانووستانكاره ئێرانییه‌كه‌ی گوتووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیكی، هادی عامری، فالح فه‌یاز و تارق نه‌جم، هیچ چانسێكیان له به‌رده‌مدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
به‌ڵام پێگه‌ی فه‌رمی عه‌لی سیستانی لێدوانی كه‌سێكی به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت و مه‌رجه‌عی باڵا ناوی هیچ سیاسییه‌كی رهتنكردووهتهوه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێ.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كاری كوتله گه‌وره‌كه‌یه كاندید دیاری بكات و كه‌س ناتوانێت كاندیدی ئه‌وان ره‌تبكاته‌وه و مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف هیچ كاندیدێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و ناوی هیچ كه‌سێكی له هیچ لایه‌نێكیش بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه هه‌ڵنه‌بژاردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌ڵێت: ته‌نها عه‌لی سیستانی به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گوتوویه‌تی، پاڵپشتی هیچ یه‌كێك له‌وانه ناكات كه ساڵانی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدار بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوای له‌نێوان ئه‌و سیاسیانه‌دا بكات كه سه‌ر به چ حزبێكن یان سه‌ربه‌خۆن، چونكه زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق هیچ هیوایه‌كیان به‌وانه نه‌ماوه كه له رابردوودا فه‌رمانڕه‌وا بوون به‌هۆی باشنه‌بوونی گوزه‌رانیان و به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: سیستانی پێیباشه ده‌موچاوێكی نوێی خاوه‌ن توانا و خاوێن و ئازا و به ئیراده بهێنرێته پێشه‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵی و ئامۆژگاریی پێشكه‌ش بكات له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات، ئه‌گینا مه‌رجه‌عییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له بایكۆتكردنی به‌رپرسه حكوومییه‌كان و به‌رگری له ده‌نگی سته‌ملێكراوان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كات.