هەشت کەس رکابەریی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن

هەشت کەس رکابەریی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن
ئەمیندارێتیی گشتیی ەرلەمانی عێراقی ناوی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە، کە رکابەریی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی دووشەممە 10/9/2018، ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمانی عێراق ناوی هەشت کەسی بۆ سەرۆکی کاتیی پەرلەمان ناردووە، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەمیشەیی پەرلەمان.


ناوی هەشت کاندیدەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق:


- محەمەد تەمیم

- تەڵاڵ زەوبەعی

- ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلجبوری


- ئوسامە نوجەیفی

- محەمەد حەلبوسی


- رەشید ئەلعەزاوی

- ئەحمەد عەبدوڵڵا خەلەف ئەلجبوری

- محەمەد خالیدی



بەپێی تەوافوقی سیاسیی عێراق، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە پەیڕەو دەکرێ، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ کوردە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی عەرەبی سوننە و سەرۆکایەتیی حکوومەتیش بۆ پێکهاتەی عەرەبی شیعەیە.











باسنيوز
Top