حەیدەر گەیشتە بەسرە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی دووشەممە 10/9/2018، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە، چووە ئەو شارە.
ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی باڵای عێراق لەو سەردانەدا یاوەریی حەیدەر عەبادی دەکەن.
ئەو سەردانەی عەبادی دوای نزیکەی دوو مانگ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی هاووڵاتییانی شارەکەیە دژی نەبوونی خمزەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان، وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا.
بەهۆیبەدەنگەوە نەهاتنی حکوومەتی عێراق بۆ داواکارییەکان، خۆپیشاندەران باڵەخانەی پارێزگا و چەند فەرمانگەیەکی حکوومەتیان سووتاند، جگە لە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران.
رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.
ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.
باسنیوز