زانیارى ورد له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا

 زانیارى ورد له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا
ناوه‌ندی میدیاى ئه‌منی عێراق، زیان و شوێنى بۆردوومانه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، ئاشكرا ده‌كات.

ناوه‌نده‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا له‌باره‌ى بۆردوومانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، ڕای گه‌یاندووه‌: "سێ مووشه‌ك له‌ شوێنێكى چۆڵى ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى و مادییان هه‌بێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى ته‌قاندنى مووشه‌كه‌كان و ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ى له‌پشت ئه‌و هێرشه‌دا بوون

له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هێرشی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز، كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی پارێزراو داده‌نرێت و جگه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق، زۆرێك له‌ باره‌گا حكومییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كانی تێدایه‌.











باسنيوز
Top