عەبادی فەرمانی لێکۆڵینەوە لە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران دەردەکات
بەپێی راگەیەندراوێک، کە لە پەیجی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بڵاو کراوەتەوە، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاندوورە، ئەو یەکە ئەمنییانەی تایبەت بوون بە پاراستنی کونسوڵخانەی ئێران، ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێناوە.
حەیدەر عەبادی فەرمانی کردووە هەموو ئەو یەکە ئەمنییانە بنێردرێنە ژێر لێکۆڵینەوە.
رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.
فەرمانەکەی عەبادی دوای لێدوانی گوتەبێژی کونسوڵخانەی بەسرە لە عێراق هات، کە دوای رووداوەکە رایگەیاند، ”سوتاندنی كۆنسوڵگەكەمان لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە، كارێكی وەحشی و دڕندانە و دوور لە رەوشت بوو“.
ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.
باسنيوز