زانیارى ورد له‌سه‌ر بۆردوومانهكهى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا
ناوه‌نده‌كه له ڕاگهیاندراوێكیدا له‌باره‌ى بۆردوومانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، ڕای گه‌یاندووه: "سێ مووشه‌ك له شوێنێكى چۆڵى ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى و مادییان هه‌بێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى ته‌قاندنى مووشه‌كه‌كان و ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ى له‌پشت ئه‌و هێرشه‌دا بوون
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشی له‌و شێوه‌یه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز، كه به‌ناوچه‌یه‌كی پارێزراو داده‌نرێت و جگه له په‌رله‌مانى عێراق، زۆرێك له باره‌گا حكومییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كانی تێدایه.
باسنيوز