دانیشتووانى به‌سره‌ له‌ترسى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ ئاواره‌بوون

 دانیشتووانى به‌سره‌ له‌ترسى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ ئاواره‌بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له‌ به‌سره‌، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ترسى ڕووداوه‌كانى شاره‌كه‌، سه‌دان خێزان ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشت و ئاواره‌ بوون.

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "سه‌دان خێزان له‌ ناوه‌ندی پارێزگاى به‌سره‌، له‌ترسى ڕووداوه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵه‌كانیان جێهێشت و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌".

به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و خێزانانه‌ ترسى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆیان هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دواى سووتاندنى باره‌گاى حزب و میلیشیا چه‌كداره‌كان.

شه‌وى رشِابردوو، سه‌رچاوه‌ یه‌ك، ڕای گه‌یاند: "خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌، دواى سووتاندنى بیناى پارێزگا به‌ ته‌واوه‌تى، چوونه‌ سه‌ر باره‌گاى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی و سووتاندیان"

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران، خانه‌ى پشووى پارێزگارى به‌سره‌یان ئاگر تێبه‌ردا و دواتر باره‌گاى میلیشیاى كه‌تیبه‌كانى سه‌ید شوهه‌دا و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و باره‌گاى میلیشیاى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵایان سوتاند.

پێش ئه‌وانه‌ش دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، بیناى باره‌گاى به‌در و دواتریش بیاى باره‌گاى ڕه‌وتى حیكمه‌یان سووتاند، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نووسینگه‌ى كه‌ناڵى عێراقییه‌ و دواتریش كه‌ناڵى غه‌دیر.










باسنيوز
Top