له به‌سره خۆپيشانده‌ران به‌نده‌رى ئوم قه‌سريان داخست
شه‌وى رابردوو، دواى ئارامييه‌كى كاتى، خه‌ڵكى به‌سره ده‌ستيان كرده‌وه به خۆپيشاندان.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسه عێراقييه‌كان، جوڵه‌ى بازرگانى له به‌نده‌ره‌كه به ته‌واوى په‌كى كه‌وتووه.
له رێى به‌نده‌رى ئوم قه‌سره‌وه، دانه‌وێڵه و سه‌وزه و ميوه و شه‌كر و چا و رۆن له وڵاتانى جيهانه‌وه ده‌گاته عێراق.
له قه‌زاى زوبێريش، هێزه ئه‌منييه‌كان له حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌وڵێك كه ببێته هۆى درووستبوونى پشێوى له ناوچه‌كه‌يان.
خۆپيشانده‌ران هه‌وڵياندا جارێكى ديكه ئاگر له باڵه‌خانه‌ى پارێزگارى شاره‌كه‌يان به‌ربده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێشتر ئاگريان تێبه‌ردابوو.
هاوكات خۆپيشانده‌ره تووڕه‌بووه‌كانى به‌سره، شه‌وى رابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان به‌سره و عه‌ماره‌يان داخست.
هه‌روه‌ها ئاگريان له بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى شاره‌وانى به‌سره به‌ردا، كه نزيكه له بيناى پارێزگاره‌وه.
تيمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌سره توانيويانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ى به‌گرى شارستانى رايگه‌ياندووه، به هۆى دووكه‌ڵ و زۆرى ئاگره‌وه، چه‌ند كارمه‌ندێكى به‌رگرى شارستانى بارى ته‌ندرووستيان تێكچووه.
به‌رپرسانى به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێن: كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى باڵه‌خانه‌كان ئه‌سته‌م بووه، چونكه له سه‌رچاوه‌ى نادياره‌وه ته‌قه له تيمه‌كانيان ده‌كرێت و بۆمبى ئاگرداريان تێده‌گرن.
K24 –