خۆپیشانده‌ران ڕێگاى سه‌ره‌كى به‌غدا و به‌سڕه‌یان داخست
به‌پێی نوێترین زانیارى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى باشوورى عێراق، خۆپیشانده‌ران به‌ئاگر و سووتاندنى تایه‌ی ئۆتۆمبێل ، ده‌روازه‌ى خۆرئاوا و ڕێگاى سه‌ره‌كى به‌غدا- به‌سڕه‌یان داخست ، هه‌روه‌ها پردێكیش له سه‌ر ڕووبارى فورات له ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى سه‌لام، داخرا.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌وڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى تایه‌كانن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، ڕوویان له‌ناوچه‌كه كردووه.
تادێت دۆخى پارێزگاى به‌سڕه ئاڵۆزتر ده‌بێت و خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، كه له مانگى ته‌مووزه‌وه دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌ستى پێكردووه.
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری ڕابردووش‌دا، دواى كوژرانى گه‌نجێك و له‌ساته‌وه‌ختى مه‌راسیمی به‌ڕێكردنى ته‌رمه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له ته‌قاندنى بۆمبی غازی فرمێسك‌ڕێژ.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، له‌دوێنێه‌وه 7 خۆپیشانده‌ر كوژران و به‌ده‌یانى دیكه‌ش بریندار كراون، به‌ده‌یانى دیكه‌شیان ده‌ستگیر كراون.
باسنيوز