ژماره‌ى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى به‌سڕه زیادی كرد
عه‌لى به‌یاتى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ، ڕای گه‌یاند: "شه‌ش خۆپیشانده‌رى به‌سڕه كوژران و 40 دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاوكات 27 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كان له پێكدادانه‌كاندا بریندار بوون، كه یه‌كێكیان پله‌ى به‌رزى هه‌یه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه جگه له‌و قوربانییانه، زیاتر له 30 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه كۆمسیۆنه‌كه‌یان زیانه مادییه‌كانیشی تۆمار كردووه، به‌تایبه‌ت له بیناى پارێزگا و هه‌روه‌ها بیناكانى دیكه‌ش.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌سڕه ڕای گه‌یاند، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، گه‌نجێكى دیكه‌ى خۆپیشانده‌ر به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌سڕه، گیانى له‌ده‌ست دا.
لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسڕە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.
بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، نزیکەی یەک هەزار خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.
پێشتر دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەک ملیۆن و 300 هەزار لیتر ئاوی خواردنەوەی بە بارهەڵگر بۆ خەڵکی بەسڕە نارد و لەڕێی فڕۆکەخانەشەوە هاوکاریی و پێویستییە سەرەکییەکانی ژیان، بۆ ئەو خەڵکە دەنێرێت.
بەسڕە کەوتووەتە باشووری عێراق، بە یەکێک لە شارە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە رووی سامانی سروشتییەوە دادەنرێت و شادەماری ئابووریی عێراقە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە تەنانەت ئاوی خواردنەوەشی بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە.
باسنيوز