نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەک لەبارەی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی بەسرە بڵاو دەکاتەوە
لە بەیاننامەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانیی خۆی لەو رووداوانە دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان دەکات.
یان کۆبیش داوا لە دەسەڵاتدارای عێراق دەکات خۆیان لە ”بەکارهێنانی هیزی لەڕاددەبەدەر و بکوژ“ بە دوور بگرن و لە کاتی خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنییەکان مافەکانی مرۆڤ لەبەرچاو بگرن و لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەی هۆکاری توندوتیژییەکەن، بکرێت.
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات هەموو هەوڵێک له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی كاره‌با، بدات.
رۆژی چوارشەممە 5/9/2018، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانیتوندوتیژی و گوللە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دژی خۆپیشاندەران لە رۆژی سێشەممە 4/9/2018، پێنج کەس کوژران و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.
بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، نزیکەی یەک هەزار خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.
پێشتر دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک ئەرکێکی مرۆیی، یەک ملیۆن و 300 هەزار لیتر ئاوی خواردنەوەی بە بارهەڵگر بۆ خەڵکی بەسرە نارد و لەڕێی فڕۆکەخانەشەوە هاوکاریی و پێویستییە سەرەکییەکانی ژیان، بۆ ئەو خەڵکە دەنێرێت.
بەسرە کەوتووەتە باشووری عێراق، بە یەکێک لە شارە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە رووی سامانی سروشتییەوە دادەنرێت و شادەماری ئابووریی عێراقە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە تەنانەت ئاوی خواردنەوەشی بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە.
دەقی بەیاننامەکە:
یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و خێرا پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عیراق
به‌غداد، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٨- بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تی گشتییه‌وه له به‌سڕه سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌و سه‌رەخۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
به‌ڕێز كوبیش جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی ده‌كاته‌وه و داواش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات بۆ خۆدوورگرتن له به‌كارهێنانی هێزی لەڕاددەبەدەر و بکوژ دژی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی پێویستیش بۆ خه‌ڵكی به‌سڕه دابین بکەن و مافه‌كانی مرۆڤ لەبەرچاوبگرن لەکاتی پاراستنی یاسا و ئارامی و لێكۆڵینه‌وەش لەگەڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكاری ئه‌م توندوتیژییه‌ن بکرێت و لیپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وپه‌ڕی كاركردن له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی كاره‌با.
به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها داواش له سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ئه‌ندامه تازه‌هه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و كاركردنی به‌په‌له و هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی و چاكسازیكا‌ر كه بتوانێت به خێرایی و كاریگه‌رانه به‌هانای پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بچێت له دابینكردنی خزمه‌ته‌كانی ئاو و كاره‌با و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه. ئارامیی درێژخایه‌ن و باشكردنی ئه‌دای ئابووریش پێویسته شانبه‌شانی یه‌كتر هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ش په‌یوه‌سته به سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه كه پێویسته به یه‌كگرتوویی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی بكه‌ن.
باسنيوز