لە بەسرە 6 خۆپیشاندەر كوژران
شەوی رابردوو خۆپیشاندانەكانی بەسرە گرژیی زیاتری تێكەوت و ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگارى به‌سره و ئاگريان تێبه‌ردا، دواتر فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى پارێزگاى به‌سره، بڕيارى قه‌ده‌خه‌ى هاتووچۆى به‌سه‌ر شارى به‌سره‌دا سه‌پاند.
بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، لە خۆپیشاندانەكانی بەسرەی باشووری عێراق، 6 كەس كوژران و 67 كەسی دیكەش لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان برینداربوون.
كوژرانی خۆپیشاندەرانی بەسرە موقتەدا سەدری تووڕەكرد و له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تووڕه‌یی خۆی له ره‌فتاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره نیشاندا.
له تویته‌كه‌یدا سه‌در دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی له به‌سره رووده‌دات كاره‌ساته و ئه‌وه‌ی زیاتر منی تووڕه كردووه ده‌ستدرێژییه‌كانی چه‌ند ئاژاوه‌گێڕێكی ناو هێزه ئه‌منییه‌كانه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ره سته‌ملێكراوه‌كان، كه جگه له نوقڵێكی به‌كه‌رامه‌ت بۆ ژیانی خۆیان هیچی تریان داوا نه‌كردووه".
سه‌در جه‌ختیشیكرده‌وه: "پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌سره له چنگی گه‌نده‌ڵی، تایفی و میلیشیاكان ده‌ربهێندرێت".
بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاوی پاكی خواردنەوە، ھەروەھا جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكانی حكومەت، ھەفتەیەكە دانیشتووانی بەسرە، بەچڕی دەستییان بە خۆپیشاندانەكان كردووەتەوە و دووجاریش ھەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەی پارێزگای شارەكە.
K24