حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی خانوویه‌ك ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌ سه‌رانى به‌عس

 حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی خانوویه‌ك ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌ سه‌رانى به‌عس
حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/ 9/ 2018 ڕه‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر پێدانى خانوویه‌ك به‌و ئه‌ندام و سه‌ركردانه‌ى حزبى به‌عس كه‌ یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامان و موڵك و ماڵ ده‌یانگرێته‌وه‌، ڕا گه‌یاند.

ئه‌میندارى گشتی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ به‌یاننامه‌یكیدا، داواى له‌و كه‌سانه‌ كرد، كه‌ یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامان و ماڵ و موڵكى گواستراوه‌ و نه‌گواستره‌وه‌ گرتوویه‌تییه‌وه‌ له‌ سه‌رانى ڕژێمى به‌عس به‌ ژماره‌ 72ى ساڵى 2017، داواى لێخۆشبوون له‌ یه‌ك خانوویان بكه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، لینكێكى ئینته‌رنێتى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كردوه‌، یان له‌ڕێگه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى داوا و ڕاده‌ستكردنى به‌ ئه‌میندارێتییه‌كه‌یان.
دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌ 9/ 4/ 2003، ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رانى حزبى به‌عس ده‌ستگیر كران، كه‌ به‌شێكیان له‌نێویشیاندا سه‌دام حوسێن و عه‌لى حه‌سه‌ن كیمیاوى و ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان، له‌سێداره‌دران. پاشان حكوومه‌ت به‌ یاسا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و ماڵ موڵكى به‌رپرسه‌ باڵاكى حزبه‌كه‌دا، گرت.









باسنيوز
Top