دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سوێندخواردنى یاسایی په‌رله‌مانتاران ده‌ستی پێكرد
په‌رله‌مانى عێراق بریتییه له 329 ئه‌ندام، كه له 12ى ئایارى ڕابردوو هه‌ڵبژێدران و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى، به‌پێی واده ده‌ستوورییه‌كان ده‌به‌ستێت.
قۆناغى یه‌كه‌مى كردنه‌وه‌ى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به خوێندنه‌وه‌ى وتارى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى خولى 2014- 2018، كۆتایی پێهات.
له‌دواى گوتارى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕابردووى نوێنه‌ران، داواى له محه‌ممه‌د زه‌ینی، به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتووى خولى نوێ كرد، دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ببات.
به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت، دواى سوێندخواردنى یاسایی په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سێ پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ڕێك ده‌كه‌ون و داوا له گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌كرێت، حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
باسنيوز