نەتەوە یەکگرتووەکان: مانگی ڕابردوو لە عێراق نزیکەی 210 کەس بوونەتە قوربانی
لە ڕاپۆرتەکەی یوونامیدا هاتووە، مانگی ڕابردووی زایینی لە سەرجەم شارەکانی عێراق بەهۆی شەڕ و تەقینەوە و ململانێیە سەربازییەکانەوە نزیکەی 210 کەس بوونەتە قوربانی و شاری بەغدا لەڕووی ناسەقامگیری و ڕەوشی ئەمنییەوە خراپترین شار بووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشی گەیاندووە لە ئەنجامی شەڕ و تەقینەوە و توندوتیژییەکان 90 کەس کوژراون و 117 کەسیش بریندار بوون.
شاری بەغدا بە 24 کوژراو و 53 بریندار لە ڕیزی یەکەمی خراپترین شارەکانی عێراق بووە و تەنانەت لەڕووی نائەمنی و ئاسایشەوە دوای پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار جێگای گرتووە.
ڕاپۆرتەکەی یوونامی لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە مانگی ڕابردوو لە عێراق کۆمەڵێک تەقینەوە، توندوتیژی و خۆپیشاندان تێیدا ڕووی داوە و ناوبەناو بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانەوە خەڵکی باشوور و پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق دژی گەندەڵی و بێکاری خۆپیشاندانیان کردووە و تەنیا لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە و نەجەف و شارەکانی دیکە 15 کەس کوژران و زیاتر لە 500 کەسیش بریندار بوون کەلە ئامارەکەی یوونامیدا نەهاتووە.
باسنیوز