مایك پۆمپیۆ : پێویستە به‌غدا خۆى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات، كى چی له‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ی بگوزه‌رێت، نه‌ك تاران.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌گه‌ر ڕاست بن، واتای پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به ژماره 2231 ده‌دات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌غدا خۆى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات، كى چی له‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ی بگوزه‌رێت، نه‌ك تاران.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە ئێران مووشەكی بالیستی بەمیلیشیاكانی حەشدی شەعبی داوە، ئەمەش بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی ئێران بەرانبەر هەر هەڕەشەیەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە ئێران بكرێت، هەروەها بۆ لێدانی وڵاتە دژەكانی لە ناوچەكە، بەتایبەتی ئیسرائیل و سعوودیە، كە هەریەك لەم مووشەكانە دەتواندرێ لە نێو خاكی عێراقەوە بە ریازی پایتەخت و تەلئەبیبی پایتەختەوە بندرێن.
رۆیتەرز هەروەها نووسیویەتی ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی میلیشیا شیعەکان و مووشەکی دوورهاوێژیان پێبدات، ئەوا پەیوەندی نێوان واشنتۆن و تاران هێندەی تر ئاڵۆز دەبێت.
ئەم زانیارییانە لە زاری سێ سەرچاوەی حکوومەتی ئێران و دوو سەرچاوەی هەواڵگری عێراقەوە گوازراونەتەوە، ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا مووشەکی بالیستی داوەتە هێزەکانی لە عێراق و کارگەی تایبەتیشی لە ناو خاکی عێراق بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە مووشەکانە هەیە.
باس‌نیوز