بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پۆستەکەی دوور خرایەوە

 بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پۆستەکەی دوور خرایەوە
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

بەپێی بەیاننامەیەک، ئەنتۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی شەممە 1/9/2018 خاتوو جێنین هێنیس بلاسخارتی وەک نوێنەری تایبەتیی خۆی لە عێراق، دیاری کرد.

جێنین هێنیس بلاسخارت پێشتر وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بووە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەشداریی بە سوپای وڵاتەکەی لە شەڕی ئەفغانستان و مالی کردووە.

ئەو ژنە هۆڵەندییە شوێنی یان کۆبیش دەگرێتەوە، کە لە مانگی 2ـی 2015ـەوە ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.

پێشتر لە سەروبەندی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، لە مانگی 5ـی 2016 و مانگی 1ـی 2017، خاتوو جێنین هێنیس بلاسخارت سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆ بووەتەوە.

وێنەی خاتوو جێنین هێنیس بلاسخارت لەگەڵ سەرۆک بارزانی و وێنەیەکی یان کۆبیش









باسنيوز
Top