دادگای عێراقی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ژنێکی داعشی ئەڵمانی دەدات
رۆژی پێنجشەممە 30/8/2018م میدیا عێراقییەکان بڵاوین کردەوە، کە دادگایەکی شاری بەغدا بڕیاری ”بێ تاوانی“ی هادیە عەبدولقادری دا و رایگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەک نییە لە پەیوەندیی ئەو ژنە و داعش.
هادیە عەبدولقادر، کە بە رەگەز خەڵکی تورکیایە و خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانییە، لە ساڵی رابردوودا لە شاری مووسڵ دەستگیر کرابوو.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی داواکاری گشتیی ئەڵمانیا بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگەیاندووە، ناوی ئەو کچە لای دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ناسراو نییە.
دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و سووریا و راگەیاندنی خەلافەتی داعش لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، سەدان ژن و کچ لە وڵاتانی ئەوروپی کەوتنە داوی چەکدارانی داعش و هەڵخەڵەتێندران بۆ چوونە ناو داعش.
باسنيوز