6 ملیۆن نەخوێندەوار لە عێراق هەیە

 6 ملیۆن نەخوێندەوار لە عێراق هەیە
وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق، تازه‌ترین راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری بڵاوكردووەته‌وه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ له‌ ئێستا 6 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار لەو وڵاتە بوونی هەیە.‌

به‌ پێی ئامارێك كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان و یارمه‌تی هه‌ماهه‌نگی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ عێراقدا 8.3 % خه‌ڵك له‌ نه‌خوێنده‌واره‌ و ناتوان بنووسن و بخوێننه‌وه.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی عێراقدا له‌ ئێستدا گه‌یشتۆته‌ 36 ملیۆن كه‌س و له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌واره‌.

ئاماره‌كه‌ ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری روونكردووته‌وه‌، کە‌‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری تێدایه،‌ له‌ نێوان 15 تاوه‌كو 29 ساڵیدایه، رێژەی ئافرەتانیش بەرزترە.











باسنيوز
Top