دادگاى كه‌ركووك چێشتلێنه‌ره‌كه‌ى داعشى ئازاد كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری، ڕای گه‌یاند: "پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان، كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تى كاركردن وه‌ك چێشتلێنه‌ر بۆ داعش، ده‌ستگیر كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ده‌ستگیركراه‌كه، تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئاڕاسته كرا، كه چووه‌ته نێو ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعشه‌وه و وه‌كو چێشتلێنه‌ر و ئاماده‌كردنى خواردن بۆ چه‌كداره‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه، كارى كردووه.
سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز"، گوتیشی: "دادگا به‌ڵگه‌ى ته‌واوى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى گومانلێكراه‌كه‌ى پێ تاوانبار بكات، بۆیه بڕیارى ئازادكردنى بۆ ده‌ركرد و دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش، بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد".
باسنيوز