مەعسوم: عێراق سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران جێبەجێ ناكات
مەعسوم لە دیدارێكی كەناڵی (ئەلعالەم)ی ئێرانیدا دووپاتی كردەوە كە عێراق ناتوانێت پابەندی بڕیاری سزاكانی ئەمریكا بێت بۆ سەر ئێران، ڕەنگە عەبادییش پەلەی كردبێت لەبارەی راگەیاندنی هەڵوێستی عێراق لە بەرانبەر ئەم سزایانی ئەمریكا بەسەر ئێرانیدا سەپاند.
سەركۆماری عێراق لەو دیدارەدا بەرگری لە بەرەی ئێران كردووە و دەڵێ رەنگە عەبادی ئەگەر لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا نەبوایە، وەڵامێكی تری دابایەوە لەبارەی هەڵوێستی عێراق لەسەر سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، چونكە ئەوسا دەیزانی كە عێراق ناتوانێ پابەندی ئەو سزایانە بێت.
مەعسوم گوتیشی نەك حەیدەر عەبادی، هەر سەرۆك وەزیرانێكی تریش لە عێراق ناتوانێ پابەندی ئەو سزایانەی ئەمریكا بێت بۆ سەر ئێران، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
لە كۆتاییشدا گوتی كە لێدوانەكەی عەبادی تەنها قسە بووە نەك بڕیار لەبارەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، چونكە ئەم لێدوانە جێبەجێ ناكرێت.
باسنيوز